“داعش كوشتونی”.. ده‌یه‌ها روفات له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له منبج ده‌رهێنراوه
منبج- نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رێتی مه‌ده‌نی منبج، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دەرهێنانه‌وه‌ی 29 ته‌رمی له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا راگه‌یاند، كه پێش چه‌ند رۆژێك دۆزرایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه، له ناو روفاته‌كانی ئه‌و گۆره‌دا، روفاتی چه‌ند ژنێكیان تێدابوه.
چوارشه‌ممه‌ی رابوردو، كرێكارانی شاره‌وانی له كاتی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆدا، ته‌رمی سێ پیاویان به ده‌ستبه‌ستراوی و چاو به‌ستراوی دۆزییه‌وه‌و دواتر گه‌ڕان به دوای جه‌سته‌كانی تردا ده‌ستیپێكرد.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر پێیوایه ئه‌و ته‌رمانه به‌ندكراوی مه‌ده‌نین و له‌میانی ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا كوژراون.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی مه‌ده‌نی منبج شوناسی كوژراوه‌كانی دیاری نه‌كردوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئیدانه‌ی ئه‌و كوشتاره‌ی كردوه‌و به “كوشتاری دژ به مرۆڤایه‌تی” ناوبردوه.