قامشلۆ؛ پارته سیاسییه‌كان داوای قه‌ده‌غه‌ی فڕین ده‌كه‌ن بۆ رێگری له هێرشه‌كانی توركیا
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پارته سیاسییه‌كان له شاری قامشلۆ له رۆژئاوای كوردستان، داوایان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و روسیا كرد قه‌ده‌غه‌ی فڕین به ئاسمانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بسه‌پێنن بۆ “رێگری له هێرشی نوێی توركیا، كه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ملیۆنه‌ها كه‌س له دانیشتوان.”
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، 32 پارت و هێزی سیاسی، داوایان له سورییه‌كانی ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه كرد چالاكی و هه‌ڵمه‌ت دژ به راگه‌یاندنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامبده‌ن و هه‌وڵی لێپێچینه‌وه له توركیا بده‌ن له‌سه‌ر “تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی”، كه ئه‌نجامی ده‌دات.
دوێنێ دوشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نوێ كرده‌وه.
ئه‌ردۆگان له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه، ناوبه‌ناو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، پرۆسه‌ی چونه ناوه‌وه بۆ ناو خاكی سوریا به قوڵایی 30 كلم ته‌واو ده‌كه‌ن و باسی له‌وه‌ش دەکات؛ له پێناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
پارته سیاسییه‌كان له قامشلۆ رایانگه‌یاندوه، هیچ هه‌ڵوێستێكی توندی نێوده‌وڵه‌تی به‌دیناكرێت توركیا ئاگاداربكاته‌وه له لێپێچینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دات به‌رامبه‌ر به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دانیشتوانی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش هانی ده‌دات پرۆژه فراوانخوازییه‌كه‌ی بۆ داگیركردنی زیاتری خاكی سوریا په‌ره‌پێبدات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، هه‌ر كارێكی سه‌ربازی توركیا ئه‌نجامی بدات، ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعش و كپكردنه‌وه‌ی پیشێوییه‌كان به ده‌ستیان هێناوه.
هاوكات شه‌پۆله‌كانی په‌ناوبه‌ری روه‌و ئه‌وروپاو وڵاتانی ناوچه‌كه زیاد ده‌بێت و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری داعش له جیهاندا فه‌راهه‌م ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌و پارتانه گوزارشتیان لێكردوه.