چوار ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا لەلایەن تورکیاوە کرانە ئامانج
منبج – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی لە ناو سەنتەری شاری منبج لە باکووری سوریا کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران و برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی لە گوندی مەجرە، لە ناو سەنتەری باکووری شاری منبج بۆردومانکردووە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دوو ئۆتۆمبێلی سەر بە هێزەکانی حکومەتی کردە ئامانج، و بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار ئەندامیان و برینداربوونی چەند کەسێکی تر.
هەروەها دوێنیێ پێجشەممە، لە گوندێکی شاری منبج لە باکووری سوریا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردە ئامانج بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.