ئاژانسی رۆیتەرز: سەرۆکی ئۆکرانیا بەرێگاوەیە بۆ جەددە

دیمەشق– نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند کە ڤلادیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە جەددە لە سعودیە بەشدار دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر زێلێنسکی بە فڕۆکەیەکی حکومەتی فەرەنسا گەشت دەکات بۆ کۆبوونەوەی گروپی حەوت لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وردەکارییەکانی دیکەی بەشداریکردنی ئاشکرا نەکردووە.

ئەمڕۆ شاری جەدده له 32هەمین دانیشتنی خۆیدا میوانداری کارەکانی لوتکەی عەرەبی دەکات، کە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی وڵاتانی عەرەبی و بە گشتی جیهان دێت.

لەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بۆ یەکەمجار دوای دوانزە ساڵ، بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا بەشداری کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی دەبێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عاکید مەشمێش