تاوتوێی هه‌مواری یاسای كاری رێكخراوه‌كان له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر كرا
ره‌قه- نۆرس پرێس
نوسینگه‌ی كاروباری مرۆیی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر و هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تاوتوێی پێشنیار و راوبۆچونه‌كانی كرد سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاسای كاری رێكخراوه‌كان.
كۆبونه‌وه‌كه له بینای به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له شاری ره‌قه له باكوری سوریا به ئاماده‌بونی به‌رپرسان له نوسینگه‌ی كاروباره مرۆییه‌كان و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌چو.
ناسر حاجی مه‌نسور، ئه‌ندامی لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی یاسای كاری رێكخراوه‌كان رایگه‌یاند، پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له ره‌قه، چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی تر كراوه له ناوچه جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه‌كان، “گه‌شتنه به ره‌شنوسێكی نوێی رێكخستنی كاری رێكخراوه‌كان له ناوچه‌كه به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.”
به وته‌ی مه‌نسور، یاسای كاری رێكخراوه‌كان، كه له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر كاری پێده‌كرێت، له ئاستی قه‌باره‌ی كاری رێكخراوه‌كاندا نییه.
هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، چه‌ند پێشنیار و رایه‌كی سه‌باره‌ت به‌و ماده‌و بڕگه یاساییانه داناوه، كه ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م كاری رێكخراوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی حكومه‌تی ئیداری، به‌پێی ئه‌وه‌ی ناسر حاجی مه‌نسور ئاماژه‌ی پێكرد.
باسی له‌وه‌كرد، به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر تاوتوێكردنی كاری رێكخراوه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
وابڕیاره دانیشتن و گفتوگۆكان له نێوان به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر و هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ماوه‌یه‌ك بخایه‌نێت و سی رۆژ تێپه‌ڕده‌كات.
له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌می رابوردو، هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی خۆی له شاری قامشلۆ به ئاماده‌بونی 200 رێكخراو و كۆمه‌ڵه له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر رێكخست.