گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی سڤیل بەهۆی بۆردوومانێکی تورکیاوە لە باشووری مەنبیج

مەنبیج – نۆرس پرێس

دوێنی پێنجشەممە، کەسێک گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی سڤیلی کردە ئامانج، لە گوندێکی شاری مەنبیج لە باکووری سوریا.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە پەیامنێری نۆرس پرێس-ی راگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە، هاووڵاتییەکی سڤیلی خەڵکی گوندی ئەلخەروفیە لە باشووری مەنبیج، لە ئەنجامی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی کە بە نزیک ناوچەی بۆردوومانەکەدا تێدەپەڕی، گیانیلەدەستدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە ناوی (عەبدولوەهاب ئەلمحەمەد ئەلحاج حەمیدی تەمەن 70 ساڵ)ە، خەڵکی گوندی ئەلخەروفیە.

ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج لە روپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سڤیلی بۆردومانکردووە، بەئامانجگرتنەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ئەو هاووڵاتییە سڤیلە بەناوی ‘عەبد ئەلوەهاب ئەلحاج حەمیدی’، کە خەڵکی گوندی ئەلخەروفیە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئامادەکردنی: فادی ئەلحسێن – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش