ئاسایشی رۆژئاوا: لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزکانماندا دوو لە ئەمیرەکانی داعش دەستگیرکران

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی ئایاری 2023، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوایی کوردستان، دەستگیرکردنی دوو سەرکردە و ئەندامێکی (داعش)یان راگەیاند.

ئاسایشی رۆژئاوایی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “رۆژی سێشەممەی رابردوو، 16ی ئایار، هێزە تایبەتەکانمان لە سێ ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا لە دەوروبەری دێرەزوور، دوو ئەمیری داعش و ئەندامێکی رێکخراوەکەیان دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چوارچێوەی هەوڵ و کاری هێزەکانمان لە بەدواداچوونی شانە نوستووەکانی داعش، لە رێگەی چاودێری و بەدواداچوونی چڕەوە هێزەکانمان هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەکانیان و دوو لە ئەمیرەکانی داعش دەستگیرکرد”.

ئاسایش لە بەیاننامەکەیدا داوای لە هاوڵاتیان کرد، هەر کەسێک گومانی لەسەر هەبێت، هێزەکانی ئاسایش لێ ئاگاداربکاتەوە.