سلێمانی-نۆرس پرێس
ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه هه‌شت ئه‌ندامی داعش له ناوچه جیاجیاكانی به‌غدا ده‌ستگیربكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاژانسه‌كه رونیكردوه‌ته‌وه، له ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا چه‌ند ژنه سه‌ركرده‌یه‌كی داعش هه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ورد، له ناوچه جیاجیاكانی به‌غدا ده‌ستگیركراون.
له كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستگیركردنی شه‌ش ئه‌ندامی داعشی له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یاند.
ئاماژه به‌وه‌شدرا، “ده‌ستگیركراوه‌كان، سه‌ر به‌و ویلایه‌ته‌یه كه پێشتر به ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا ناو ده‌براو له چوارچێوه‌ی دیوانی جوند له ناو داعش وه‌ك چه‌كدار كاریان كردوه‌و دژ به هێزه ئه‌منیه‌كان شه‌ڕیان كردوه تا ئازادكردنی شاره‌كه.”