ئیدلب – نۆرس پرێس
رۆژی پێنجشەممە، 18ی ئایاری 2023، دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) لە شاری ئیدلب لە باکوری سوریا، 6 مامۆستای پیاو و دوو مامۆستای ژنی دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوو، هێزێکی ئەمنی سەر بە بەرەی نوسرە هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەو 8 مامۆستایانە لە هەریەک لە گەڕەکی شێخ سلس، گەڕەکی شمالی، گەڕەکی جەبارە، گەڕەکی وادی نەسیم و شەقامی خەماڕە، لە نێو دەستگیرکراوەکاندا هەر یەک لە مامۆستا عەبدولهادی قەساب و مەمدوح ئەسفەری و مامۆستا عەتاب سوید هەن.
سەرچاوەیەک لە دەستەی پەروەردەی حکومەتی ڕزگاری، کە لەلایەن “نوسرە” لە ئیدلب بەڕێوەدەبرێت، دووپاتی کردەوە کە “دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایانە بەبیانوی پێدانی وانەی سیستەمی پەروەردەیی حکومەتی سوریا بە خوێندکارانی پۆلئ 12 و9 ی ئامادەیی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی بەرەی نوسرەدا.
ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، “هێزێکەی نوسرە، دەستەی پەروەردەی لە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایانە ئاگادارکردەوە، دەستەی پەروەردەش هەستاوە بە دوورخستنەی مامۆستاکان لە سەندیکای مامۆستایان و کارکردنیان لە چوارچێوەی دامودەزگاکانیدا قەدەغەکرد.”
دەستەی تەحریر شام هەر مەنهەجێکی پەروەردەیی قەدەغە دەکات کە پێچەوانەی ئەو مەنهەجە بێت کە حکومەتی رزگاری پەسەندی کردووە، ئەمەش وەک بەشێک لە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی کەرتی فیکری و پەروەردەیی و هۆشیاری دادەنرێت.