هه‌سه‌ده ئۆپراسیۆنێكی دژ به سیخوڕه‌كان ده‌ستپێكرد
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئۆپراسیۆنێكیان دژ به “سیخوڕ و به‌كرێگیراوان” و ئه‌وانه‌ی هاوكاری توركیان ئه‌نجامدا.
فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی له‌ژێر ناوی “ئۆپراسیۆنی سوێند” له هه‌شت شاری ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر به‌ڕێوه‌بردوه‌و 36 كه‌سی به تۆمه‌تی سیخوڕی له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌ستگیركردوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه “ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتوه، كه ده‌یسه‌لمێنێت و هیچ رێگه‌یه‌ك له به‌رده‌م ئه‌وانه‌دا نییه جگه له‌وه‌ی دانبنێن به تاوانه‌كانیاندا.”
فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه.”
ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی هه‌سه‌ده هاكاته له‌گه‌ڵ گرژییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له ناوچه جیاجیاكان له ناوچه‌كانی ژێر ركێفی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.