هێزەکانی دیمەشق و گروپەکانی سەر بە ئێران هەڵمەتێکی راوەدوونانی “داعش” لە حومس رادەگەێنن

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپە چەکدارە لایەنگرەکانی ئێران هەڵمەتێکیان بۆ راوەدوونانی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە بیابانی ئەلسوخنە، رۆژهەڵاتی حومس، ناوەڕاستی سوریا، دەستپێکرد.

سەرچاوەیەکی سەربازی له هێزەکانی حکومەتەوه رایگەیاند، گروپەکانی هێزی تایبەت له فیرقەی 4 و فیرقەی 17ی هێزەکانی حکومەت، هەڵمەتێکی هاوبەشیان له گەڵ لیوای “فاتمیونی ئه فغان” و لیوای “ئەلقودسی” لایەنگری ئێران دەستپێکرد، بۆ بەدواداچوونی شانەکانی “داعش” لە بیابانی سوخنا لە رۆژهەڵاتی حومس.

سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکانیش بەکاردەهێنرێن.

ئەم هەڵمەتە دوای ئەوە دێت کە چەندین جار هێزەکانی حکومەت و گروپە دڵسۆزەکانی ئێران بەئامانج کران، کە دوایینیان بە ئامانجگرتنی پاسێکی سڤیل بوو بەر لە دوو رۆژ، کە ئەندامانی هێزەکانی حکوومەتی هەڵگرتبوو و سێ کەسیان کوژران و دووانی دیکەشیان بریندار بوون، بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە.

لەو کاتەوەی هێزەکانی حکومەت و گروپە دڵسۆزەکانی ئێران لە ساڵی 2017وە دەستیان بەسەر بیابانی سوریادا گرتووە، دەیان هەڵمەتیان بۆ بەدواداچوونی شانەکانی ئەو رێکخراوە دەستپێکردووە، بەبێ ئەوەی بتوانن  سنورێک بۆ مەترسی و بوونی ئەو رێکخراوە لەو ناوچانە دابنێن.

ئامادەکردنی: حاتەم بەشار – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان