میقداد: پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە سوریا ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئایاری 2023، رایگەیاند، پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە سوریا کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات، ئێمەش پێشوازی لە هەر رۆڵێک دەکەین کە وڵاتانی عەرەبی لەم بوارەدا بیگێڕن.
میقداد لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی بۆ ئامادەکاری لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە رۆژی هەینی، 19ی ئایار لە شاری جەددەی پایتەختی سعودیە بەڕێوەبچێت، رایگەیاند.
ئاماژەی بەوەشکرد، “گومانی تێدا نییە کە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە ئاسانکاری بۆ ئەم گەڕانەوەیە دەکات، و پێشوازی لە هەر ڕۆڵێک دەکەین کە وڵاتانی عەرەبی لەم بوارەدا بیگێڕن”.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پرۆژە بڕیارانەی لەمیانەی کۆبوونەوەکاندا خراونەتەڕوو، روانگەی سوریا بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی تێدایە رێزگرتنی لەرۆڵی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە له پێشوازیی سووریا بۆ هەر رۆڵێکی عەرەبی کە ئامانجەکانی کردەوەی هاوبەش بەدەستبهێنێت.
میقداد باسی لەوەشکرد، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە شاری جەددەی پایتەختی سعودیە دەکات.
پێشتریش کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی بۆ کارەکانی لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە هەینی ئەنجامبدرێت بە بەشداری فەرمی وڵاتی سوریا لە شاری جەددەی سعودیە بەڕێوەبچێت، دەستیپێکرد.