لە جەدە بن فەرحان چاوی بە هاوتا سورییەکەی دەکەوێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە جددە، لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی، فەیسەڵ بن فەرحان کۆبووەوە.
لەبەیاننامەیەکدا، میقداد ڕایگەیاند، هەموو بابەتەکانمان تاوتوێ کرد، لەوانەش ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەی عەرەبی، و ڕازیین بەو هەموو کارانەی کە تا ئێستا لەوبارەیەوە ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیش تاوتوێ کراوە، سوریاش لە زووترین کاتدا ئاسانکاری پێویست بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعودیە دەکات، هەروەها سعودیە هەموو پشتیوانییەک پێشکەش بە سوریا دەکات بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتیان لە ڕیاز و جددە.
لەکۆتایی ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری باڵاترین سەرکردایەتی سوریا و سعودیەیان لەبەردەستە بۆ هەنگاونان بەرەو پێشکەوتن.