بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدلب پێنج کەس بریندار بوون
ئیدلب – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممە، 16ی ئایاری 2023، لە ئیدلب و گوندەکانی باکوری رۆژئاوای سوریا، بەهۆی رووداوی هاتوچۆی جیاوازەوە چەند کەسێک بریندار بوون کە منداڵیشیان تێدایە.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوە جیاجیاکانی هاتووچۆ لە شاری ئیدلب و شارەکانی سەرمەدە و عەریحە لە گوندەکانی ئیدلب، پێنج کەس بە توندی برینداربوون کە منداڵیشیان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی پێکدادانی دوو ماتۆرسکیل لە گەڕەکی ئەلقسووری شاری ئیدلب، کەسێک و منداڵەکەی دووجاری شکانی جەستەیی بوون، هاوکات دوو کەسی دیکەش لەئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لە ناوەڕاستی ڕێگای شاری عەریحە لە باشووری ئیدلب و لە ئەنجامی پێکدادانی پاسکیل لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک لە شاری سەرمەدە لە باکووری ئیدلب کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
لەم دواییانەدا ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای سوریا، رووداوەکانی هاتوچۆ تێدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو قەرەباڵغییەی کە ناوچەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت لەبەر ڕۆشنایی خراپی ڕێگاوبانەکانی.