ئیسرائیل لە ڕێگەی بڵاوکراوەکانییەوە هۆشداری دەداتە هێزەکانی حکومەتی سوریا
دەرعا – نۆرس پرێس
ئیسرائیل هۆشداریدا بە هێزەکانی حکومەت، لەبارەی ئەو بڵاوکراوانەی خستبوویە خوارەوە لە رۆژی سێشەممە، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە لەسەر پێگەکانی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ “حیزبوڵڵا”ی لوبنانی.
لە بڵاوکراوەکاندا هاتووە دەڵێت: “بۆ هەموو هێزە ئەمنییەکانی سوریا، لەم دواییانەدا ئیسرائیل بە جددی سەیری سیاسەتی رژێمی سوریا دەکات کە رێگە بە بوونی هەسەدە دەدات، بەبێ ئەوەی هیچ سنووردارکردنێک لە ناوچەکەدا بسەپێندرێت”.
هەروەها لە بڵاوکراوەکاندا نووسیویەتی: “هێزەکانی رژێمی سوریا کارتی پەڕینەوە لە خاڵە ئەمنییەکان بە ئەندامانی هەسەدە دەدەن کە مەترسی لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە و دەوڵەتی ئیسرائیل دروست دەکەن”.
ئیسرائیل لە ڕێگەی بڵاوکراوەکانییەوە هۆشدارییەکی ئاراستەی هێزەکانی حکومەت کرد، وەک خۆی نوسیویەتی، “داوا لە رژێمی سوریا دەکەین کە سیاسەتی خۆی بگۆڕێت، ڕێگە بە بوونی هەسەدە و سووڕانی تیرۆریستان لە ناوچەکە نادەین”.
جێگای سەرنجە کە هێزەکانی ئیسرائیل بڵاوکراوەیان لەسەر تەل ئەحمەر لە رۆژئاوای یەکێک لە پێگە دیارەکانی هێزەکانی حکومەت لە ناوچەکە و خاڵەکانیان لە شارۆچکەکانی ئەلئەسبا و ئەلعاشا و کودانا لە پارێزگای قونەیتەرە جێگیر کردووە.