پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە وخێرایی با زیاد دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی کەشوهەوای دوو ڕۆژی کردووە و دەڵێت “بە گشتى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت”.

بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چواشەممە، کەشوهەوا بەمجۆرە دەبێت؛ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ سێشەممە کەمێک بەرز دەبێتەوە. خێراییی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، کەشوهەوا بەم جۆرە دەبێت؛ ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و هەندێک کات خێراییی با زیاد دەکات و دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر، ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.