بانکی ناوەندی سوریا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرز دەکاتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بانکی ناوەندی سوریا، لە حکومەتی سوریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئایاری 2023، نرخی دۆلاری ئەمریکی لە 7 هەزار و 800 پاوەندەوە بۆ 8 هەزار و 100 پاوەند بەرزکردەوە، کە بە تێکڕا سێ سەد لیرە بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەری لیرەی ئەمڕۆ، نرخی دۆلار لە دیمەشق گەیشتە 8 هەزار و 950 فرۆشتن و 8 هەزار و 850 کڕین، لە حەلەب گەیشتە 9 هەزار فرۆشتن و 8 هەزار و 900 کڕین، هاوکات لە ئیدلب 9 هەزار و 130 فرۆشتن و 9080 کڕین و لە حەسەکەش، نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 9 هەزار و 150 فرۆشتن و 9 هەزار و 100 کڕین .

جێگای سەرنجە کە بانکی ناوەندی بەردەوام نرخی ئاڵوگۆڕ ڕێکدەخات، بەڵام جیاوازی نێوان نرخی بازاڕی ڕەش و نرخی فەرمی هەر بە جیاوازییەکی گەورە دەمێنێتەوە، بەلایەنی کەمەوە هەزار لیرە، ئەمەش وا دەکات زۆربەی مامەڵە بانکیەکان دوور لە دەسەڵاتی فەرمی ئەنجام بدرێت.