کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی خولی دووهەمی پێشانگای کتێبی کوردی لە قامشلۆ

قامشلۆ – نۆرس پرێس

چالاکییەکانی پێشانگای کتێبی کوردی، لە گەڕی دووەمی خۆیدا، لە شاری قامیشلۆی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، رۆژی چوارشەممە، دوای سێ رۆژی یەک لە دوای یەک، لە نێو کەمی رێژەی بەشداریکردندا، کۆتایی هات.

رۆژی دووشەممە، چالاکییەکانی پێشانگای کتێبی کوردی لە شاری قامیشلۆ، لە گەڕی دووهەمیدا دەستیپێکرد.

پێشانگاکە بە سەرپەرشتی “دەستەی رۆشنبیری و هونەر”ی بەرێوبەری خۆسەر رێکخرابوو و 12 هەزار و 140 کتێبی لە ژێر سێ هەزار و 35 ناونیشاندا نمایشکرا.

عەبدولمەجید خەڵەف، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری پێشانگای کتێبی کوردی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “بەهۆی گرانبوونی نرخەکان رێژەی بەشداریکردنی ئەمساڵ بۆ پێشانگاکە کەم بوو”.

باسی لەوەش کرد، بابەتەکانی کتێبەکان بریتی بوون لە زمانەوانی، کولتووری، فیکری، ژینگەیی، مێژوویی، ئەدەبی، فەلسەفی، کتێبەکانی پەیوەست بە ژنان، ئەمە جگە لە کتێبی ئایینی جیاواز.

کتێب بە زمانی کوردی، بە شێوەزارە کرمانجی و زازاکی و سۆرانی نمایش کرا، کە بریتی بوون لە چیرۆک، شیعر، ئەدەبی، فیکری، کولتووری، مێژوویی و فەلسەفی، هەروەها کتێبی وشەسازی، جگە لە کتێبەکانی پەیوەست بە منداڵان، بە گوتەی خەلەف.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرانبوونی نرخەکان دەگەڕێتەوە بۆ کوالیتی کتێبەکان، “چونکە کتێبی وەرگێڕدراو و ئەوانی تریش هەن کە مافی کۆپیکردنیان پارێزراوە”.

گوتیشی، زمانی کوردی “زۆر زیانی بەر هەلومەرجی خۆپاراستن و بڵاوبوونەوە و فێربوون کەوتووە و ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر حەز و فێربوون بە باشی هەبووە، هەر بۆیەش خوێنەری زمانی کوردی لاوازە”.

دەربارەی ئامانجی پێشانگاکە گوتی “هاندان و پێشخستنی کولتوری خوێندنەوەیە بە زمانی کوردی”.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: تەیسیر محەمەد