نۆرس پرێس کوژران و برینداربوونی 266 کەس لە کۆکەرەوەکانی قارچکی تافێل بەبەڵگە دەکات
رەققە – نۆرس پرێس
بەشی بەدواداچوون و بەڵگەنامە لە نۆرس پرێس، کوژران و برینداربوونی 266 هاوڵاتی کۆکەرەوەی قارچکی ترافێل لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی ترافێل لە هەموو ناوچەکانی سوریادا بەبەڵگە کردووە.
کوشتن و بەئامانجکردنی کۆکەرەوانی ترافێل لە بیابانی سوریادا زۆر بووە، کە وەرزەکەی لەنێوان مانگی شوبات و نیسانی هەموو ساڵێکدایە، بەو پێیەی ترافێل لە بیابانەکانی سوریا دوای بارانبارین گەشە دەکات و گرێی نایترۆجینی دروست دەکات بە هۆی هەورەبروسکە و رەشەباوە، بە قازانجێکی باش و نرخێکی بەرز دەفرۆشرێت.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی کۆکردنەوەی قارچکی جۆری ترافێل، ژمارەی ئەو کۆکەرەوانەی قارچکەکە کە لەم وەرزەدا بەهۆی پاشماوەکانی جەنگ و هێرش و تەقینەوەکانەوە کوژراون و برینداربوون گەیشتووەتە 266 کەس.
205 کەسیان گیانیان لەدەستداوە (13 ژن، 164 پیاو، 28 سەرباز)، هەروەها 61 کەسیشیان بریندار بوون (51 پیاو، 6 سەرباز، 4 منداڵ).
قوربانییەکان بەم ناوچانە دابەشکراون: لە حومس 92 کەس کوژراون و 15 برینداربوون، لە دێرەزوور 59 کەس کوژراون و 26 برینداربوون، لە حەما 45 کەس کوژراون و 20 برینداربوون، لە حەڵەب 3 کەس کوژراون و 6 کەس لە رەققە کوژراون.
لە بیابانەکانی سوریا بە تایبەتی لە گوندەواری حەمات دەیان کۆکەرەوەی ترافێل رفێنراون و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.