یەکێتیی ئەورووپا داوا لە تورکیا دەکات ئەو پێشێلکارییانە چارەسەر بکات کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا روویانداوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا داوای لە تورکیا کرد کە رووبەڕووی ئەو پێشێلکارییانە بێتەوە کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا روویانداوە کە رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا ئاماژەی پێکردووە.

بۆرێل لە راگەێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئێمە سەرنج دەخەینە سەر ئەنجام و دەرەنجامە بەراییەکانی نوێنەرایەتی نێودەوڵەتیی چاودێریی هەڵبژاردنەکانی رێکخراوی ئاسایش و هاریکاری لە ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپا، داواش لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەین چارەسەری ئەو کەموکوڕییانە بکەن کە باسکراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ئەوروپا ئەوپەڕی گرنگی دەدات بە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی روون و گشتگیر و باوەڕپێکراو لە گۆڕەپانێکی یەکساندا.

چاودێرانی رێکخراوی ئاسایش و هاریکاری لە ئەوروپا پێشتر رایانگەیاندبوو، ” ڕۆژی یەکشەممە، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا نیشانیدا کە شەفافیەت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکاندا پەیڕەو ناکات، هەروەها رووماڵکردنی لایەنگری میدیایی حکومەت بۆ هەڵبژاردنەکان بابەتێکە کە جێگەی نیگەرانییە.”

چاودێران ئەوەشیان خستەڕوو، سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتە دەسەڵاتدارەکانی ئەو وڵاتە، ئیمتیازێکی ناڕەوایان بۆ خۆیان بەکارهێناوە لەبەرامبەر پارتەکانی ئۆپۆزسیۆندا، کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیاندا رووبەڕووی هەلومەرجی نایەکسان بوونەتەوە.

ئەم دەرەنجامانە لەلایەن نوێنەرایەتییەکی چاودێری هاوبەشەوە دەرچووە کە پێکهاتووە لە ئۆفیسی دامەزراوە دیموکراتییەکان و مافی مرۆڤی، ئەنجومەنی پەرلەمانی و ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “بەداخەوە لە راپۆرتی نوێنەری نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەنجوومەنی ئەوروپا و رێکخراوی ئاسایش و هاریکاری لە ئەوروپا ” دەڕوانێت.

وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، “شیکارییە سیاسییەکان و تێبینییە لایەنگرەکان متمانەی نوێنەرایەتییەکانی چاودێری هەڵبژاردنەکان تێکدەدەن”.

یەکشەممەی رابردوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدرا و ئەنجامەکانیان یەکلایی کرایەوە، ئەردۆغانی تەمەن 69 ساڵ توانی 49.51%ی دەنگەکانی بەدەستبهێنێت، کیلیچدارئۆغڵوی رکابەرەکەی 45.0%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

تورکیا دوای کێبڕکێی نێوان ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو لە 28ی ئایاردا خۆی بۆ گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئامادە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەردۆغان نەیتوانی رێژەی پێویست %50 کۆ یەک دەنگ بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدایە کە رێکخراوە ئەوروپی و نێودەوڵەتیەکان چاودێریی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانیان دەکەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەليازجي