فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی وەرزشی سوریا نیشاندا
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ وەرزش و یاریگا و تیپەکانی سوریای ڕاگەیاند، لەوانەش پاڵپشتی لۆجستی، لە ڕێگەی ئەو پارەیەی کە لەبەردەستی فیدراسیۆنەکەدایە.
ئەمەش لە میانەی دیدارێکی نێوان بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و سەلمان بن ئیبراهیم ئال خەلیفە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بە ئامادەبوونی سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی گشتی فیراس مەعلا و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ سوریا سەلاحەدین ڕەمەزاندا هاتووە.
ئال خەلیفە لەمیانەی دیدارەکەدا ڕایگەیاند، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئامادەیە هەموو جۆرە پاڵپشتییەک پێشکەش بە تیپەکانی سوریا بکات، لەوانەش پاڵپشتی لۆجستی، لەڕێگەی ئەو پارەیەی کە لەبەردەستی فیدراسیۆنەکەدایە، کە خاوەندارێتی یەکێتی تۆپی پێی سوریایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا هاوکاری پێشکەش بە یاریگاکانی تۆپی پێی سوریا دەکات و یارمەتیان دەدات بۆ هەڵگرتنی ئەو قەدەغەیەی کە ساڵانێکە بەسەریاندا سەپێنراوە.
سوریا بەدەست واقیعێکی وەرزشی ناڵەبارەوە دەناڵێنێت بەهۆی ئەوشەڕەی کە زیاتر لە 12 ساڵە بەردەوامی هەیە.