ئیمارات: لە ماوەی 100 رۆژدا توانیمانە11 هەزار تۆن خۆراک بگوازینەوە بۆ سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئیمارات رایگەیاند، لە ماوەی 100 رۆژی رابردوو توانیان لە رێگەی 181 فرۆکە و سێ کەشتی دەریایی، هاوکاریی مرۆی رادەستی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات لە سوریا بکەین.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات ئەمرۆ سێشەممە، 16ی ئایاری 2023، رایگەیاند، “لەو ماوەی100 رۆژدا،11 هەزار و 156 هەزار تۆن خۆراک و دەرمان و پێداویستی پزیشکی گەیەندراوەتە سوریا، لەو ژمارەیە، 5,727 تۆن لە رێگەی 181 فرۆکەی بارهەڵگر و 5,429 تۆن لە رێگەی کەشتی دەریاییەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمیەکانی فریاگوزاری ئیمارات لە سەرەتای روودانی بومەلەرزەکە گەیشتنە سوریا و توانیویانە 42 کەس رزگاربکەن.
هاوکات شاندی پزیشکی بە یاوەری شاندی مانگی سوور، کەلوپەلی پزیشکی و دەرمانیان گەیاندە وەزارەتی تەندروستی سوریا، لە نێو هاوکارییە پزیشکییەکانیش 10 ئەمبولانس هەبوو.
لە مانگی ئازاردا دەستەی مانگی سووری ئیمارات دەستپێکردنی پرۆژەیەکی بۆ دروستکردنی هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی، کە تێچووی 65 ملیۆن درهەم بوو، بۆ ئەو خێزانە سووریانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتەوە زیانیان بەرکەوتووە.