وەزارەتی خوێندنی باڵا : لە پێناو بەرژەوەندى گشتى ماوەی پێشکەشکردن و تاقیکردنەوە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا درێژکرایەوە
هەولێر- نۆرس پرێس
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریداوە کە ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى درێژبکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆیان بۆ ئەوەی باشتر خۆیان بۆ کاروبارە کارگێڕییەکان ئامادە بکەن و کات نەبێتە ڕێگر بۆ خۆتۆمارکردنیان، بڕیارماندا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ماوهی پێشکهشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستهر و دکتۆرا لە رۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى 18ی 5ی 2023 تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى 4ی 6ی 2023 درێژ دەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، تاقیکردنهوهی توانستی زانستی لە رۆژى دوشەممە 29ی 5ی 2023 بۆ رۆژى دووشەممە 12ی 6ی 2023 درێژ دەکرێتەوە، هاوکات دهستپێکردنی خوێندنى ئەکادیمىش مانگى 9ى 2023 دەبێت.