ئەفریقا لەگەڵ شاندێکی گەورە نێوەندگیری دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی ئایاری 2023، دەرهێنەری سوری هیشام شەربەتجی، ناسراو بە “شێخ ئەلکار” و باوکی دەرهێنەر ەشا شەربەتجی، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

سەندیکای هونەرمەندان لە دیمەشق لە پەرەی فەرمی تایبەتی بە خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ماتەمینی بۆ شەرباتجی گێڕا.

هیشام شەرباتجی لە 2ی ئازاری 1948 لە دیمەشق لەدایک بووە.

ناوبراو بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی رێنێسانسی درامای سوریا دادەنرێت لە 25 ساڵی رابردوودا، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەکادیمیای هونەر (پەیمانگای باڵا بۆ هونەرە دراماتیکییەکان) لە قاهیرە، دوای ئەوە گەشتێکی بۆ ئەڵمانیا کردووە و خوێندنیشی لەوێ تەواو کردووە.

بەرهەمەکانی لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبیدا زۆر بەناوبانگ بوون بەهۆی ژیری و مامەڵەکردنیان لەگەڵ بواری کۆمیدیا کە نزیکبوو لە نیگەرانییەکانی خەڵک.

لە گرنگترین بەرهەمەکانیدا چەند بەشێکی زنجیرەی “ئاوێنە، خێزانێکی پێنج ئەستێرە، رۆژنامەی بەڕێوەبەرێکی گشتی، خێزانێکی شەش ئەستێرە، خەونەکانی ئەبو ئەلحەنا، خێزانێکی 7 ئەستێرە، رۆژنامەی جەمیل، هانا ، پاڵەوانێکی ئەم سەردەمە، و چەندانی دیکە”.