لە گوندەوارەکانی قامشلۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو کەس بریندار بوون
قامشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە شاری دێرکێ لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچوو دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لە مەفرەقی گوندی ڕوباریا ڕوویداوە، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری H1van و بارهەڵگرێکی گەورە کە بەو هۆیەوە دوو کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی قامشلۆ.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی گەیاندنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە باری تەندروستیان جێگیربووە، هاوکات باری تەندروستی شۆفێری بارهەڵگرەکەش باش بووە و تووشی هیچ کێشەیەک نەبووە.
جێی باسە ئەو رووداوە زیانی ماددی بە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گەیاندووە.