هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی پێنج چەکدارانی داعش رایگەیاند

هەولێر – نۆرس پرێس

هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی پێنج چەکداری داعشیان لە کەرکوک، ئەنبار و صلاح الدین رایگەیاند.

ئەمرۆ دووشەممە،15ی ئایاری 2023، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە “بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست، فەرماندەکانی فیرقەی 10 و 14 و 21ی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش”. هێزەکانی ناوخۆ بۆسەی توندیان لە قەزای زاب و گوندی عەیسە دانا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 5 ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون بەگوێرەی بڕگەکانی ماددەی 4ی تیرۆر لە قەزاکانی شەڕکات و حەویجە و رەمادی.

 لە راگەیەنراوێکدا هاتووە، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا کەسێک هەبووە کە لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ناوچەی زاب لەلایەن داعشەوە ساڵی 2014، دامەزراوەیەکی حکومی لە ناوچەی زاب سووتاندووە.

 لە کۆتایی ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستگیرکراوەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی بە ڕێوشوێنی پێویست و بەپێی یاساکان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.