ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانەوە
هەولێر- نۆرس پرێس
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌ته‌وه کە گوایه کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لێرەوە روونی دەکەینەوە کە سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له ڕاستی.
هەڕوەها ئاشکراشی دەکات، کە نه هیچ کۆبوونه‌وه و داوایه‌کی وا کراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه.