سلێمانی- نۆرس پرێس
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خوێندكارێك له شاری هه‌ولێر له دو كاتی جیادا دو مامۆستای زانكۆی كوشت.
یه‌كێك له كوژراوه‌كان، د.كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلیژنه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-ه‌و مامۆستاكه‌ی تریش به‌ناوی ئیسماعیل عیزه‌ت حه‌مه‌خان، مامۆستا بوه له كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌سانی نزیك له روداوه‌كه‌و ناسراوانی ئه‌و دو مامۆستایه باسی ده‌كه‌ن، ئه‌و خوێندكاره‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری د.ئیدریس هه‌بوه، كه ئه‌ویش مامۆستای زانكۆی سۆرانه.
رونیشیانكردوه‌ته‌وه، هاوسه‌ری د.ئیدریس پێشتر لەگەڵ تۆمەتباری روداوەکە لەسەر گواستنەوەی لە زانکۆی سۆران بۆ زانکۆی سەلاحەدین کێشەیان هەبوە، به‌وهۆیه سکاڵای لەسەر ئەو خوێندکارە تۆمارکردوە، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دانیشتنی دادگاییکردنەکەیان بوە. بەڵام بەر لە دادگاییکردنەکە تۆمەتبارەكه چوەتە ماڵی د. ئیدریس و تەقەی لێکردوە.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، دوای ئه‌و روداوە تۆمەتبارەکە دەچێتە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و تەقە لە د. کاوان ئیسماعیل و و پاسەوانێکی کۆلێژەکە دەکات و برینداریان دەکات، دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه د.كاوان-یش گیان له ده‌ست ده‌دات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت، ئه‌و خوێندكاره كه له زانكۆی سۆران كێشه‌ی هه‌بوه، هه‌وڵیداوه ره‌زامه‌ندی گواستنه‌وه‌ی بۆ كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین وه‌ربگرێت، به‌ڵام به گوێره‌ی رێنماییه‌كان كاره‌كه‌ی بۆ نه‌كراوه، ئه‌ویش چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی له د. كاوان كردوه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، بكوژه‌كه دیاره و له كامێرای چاودێری ده‌رچوه.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەى بەوەشدا، کە تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوەو بەڵێنیدا لە زوترین کاتدا دەستگیربکرێت.