گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ڕۆژی 28ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت

هەولێر- نۆرس پرێس

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نەیانتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بۆیە هەڵبژاردن دەچێتە قۆناغی دووەم و رۆژی 28ی ئەم مانگە هەڵبژاردنێکی دیکە بەڕێوەدەچێت.

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە رێژەی 100%ـی دەنگەکانی کاندیدانی سەرۆکایەتی کۆار جیاکراونەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان 49.51%ی دەنگەکان و کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.88%ی بەدەستهێنا، هاوکات سینان ئۆغان 5.17%ی بەدەستهێنا، موحەڕەم ئینجەش 0.44%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناوە و بۆیە بڕیار وایە 28ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی دەنگدان بەڕێوەبچێت.

لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی دوێنێ یەکشەممەوە تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو.