ئەنجامدانی دەورییەکی رووسی لە کۆبانێ

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی ئایاری 2023، پۆلیسی سەربازی رووسیا دەورییەکی لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی کۆبانێ ئەنجامدا.

بڕیار بوو دەورییەکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی تورکیا ئەنجام بدرێت، بەڵام لایەنی تورکیا بەشداری لەو دەورییە نەکرد، بەو پێیەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا نەهاتنە دەروازەی سنووری نزیک گوندی “غەریب” کە 20 کم لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ دوورە.

سەرچاوەیەکی سەربازی بەگێڕانەوە لە فەرماندەیەکی دەورییەی رووسیا بە نۆرس پرێسی راگەیاند،که لایەنی تورکیا بەشداری له دەورییەکە نەکردووە، “زۆربەی بەهۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیاوە بووە”.

چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی رووسیا بە تەنیا پەیڕەوی هێڵی دەورییەکی بەرنامە بۆ داڕێژراویان کرد، پاش تەواوبوونی دەورییەکە، ئۆتۆمبیله رووسیەکان گەڕانەوە بۆ وێستگەکەیان له نزیک شارۆچکه ی سەرین له باشووری کۆبانێ.

لە هەشتی مانگی ئایاردا لایەنی رووسیا و تورکیا دەورییەکی هاوبەشی ژمارە 137یان لە گوندەکانی رۆژئاوای کۆبانێ ئەنجامدا.