بە گولەی جەندرمەکانی تورکیا چوار کەس بریندار بوون
ئیدلیب – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە، چوار کەس برینداربوون لەنێو ئەو بریندارانە ژنێکی تەمەن چل ساڵان هەیە، ئەم چوار کەسە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوەی ناوخاکی تورکیا کە بە ئاراستەی گوندی عەزمارینی نزیک سنووری تورکیا لە ڕۆژئاوای ئیدلیب دەچوون، جەندرمەکانی تورکیا تەقەیان لێ دەکەن و بەگولەی ئەو جەندرمانە بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی عەزمارین ڕایگەیاند، لە کاتژمێر شەشی بەیانیەوە دەنگی تەقە لە نزیک سنوورەوە بیستراوە، بۆیە بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بەپەلە چوونەتە ناوچەی نزیک سنوورەکە بۆ ئەوەی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەو کەسانە بکەن کە برینداربوونە و لەو بریندارانە کە ژنێکی تێدابوو، ئەو کەسانە هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ ناو خاکی تورکیا دابوو.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، جەندرمەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی دەروازە سنوریەکە تەقەیان کردووە، و ڕاستەوخۆ ئەوکەسانە بوونەتە ئامانج و برینداربوونە، پاشان بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جسر ئەلشوغور لە ڕۆژئاوای ئیدلیب.
جێی باسە ئەمە چەندین جارە جەندرمەی تورکیا لە سنورەکانی گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای ئیدلیب پێشێلکاری بەرامبەر ئەو کەسانەی کە بەرەو تورکیا هەڵدێن دووبارە دەکاتەوە.