لە باکوری دێرەزوور ئەندامێکی هەسەدە بریندار بوو
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە، لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی هەسەدە لە شارۆچکەی عەزبەوە ڕایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان کە سواری ماتۆڕسکیل ببوون تەقەیان لە ئیبراهیم هارونی تەمەن 31 ساڵان کرد و برینداریان کرد. ئیبراهیم هارون گەنجە و یەکێکە لە ئەندامانی هێزەکانی هەسەدە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هارون بە دوو تەقە بریندار بووە، دوای ئەوەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی شارۆچکەی عەزبە بەڵام بەپێی پزیشکێکی نێو نەخۆشخانە هارون لە دۆخێکی ناجێگیردایە.
جێی باسە لەلایەکی تریشەوە لە رۆژی چواری مانگی ئایاردا، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە شارۆچکەی تیانە لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور تەقەی لێکراوە.