ئەسەد لە لایەن سەرۆکی ئیماراتەوە بانگهێشت دەکرێت بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی کەشوهەوا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، ‘بەشار ئەسەد’، سەرۆککۆماری سوریا بانگهێشتی فەرمی لە لایەن ‘محەمەد بن زاید ئال نەهیان’، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیەوە پێگەشت، بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی لایەنەکان بۆ کەشوهەوا (COP28).

باڵیۆزخانەی ئیمارات لە دیمەشق لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “ئەسەد پێشوازی لە بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئیمارات لە دیمەشق، بەشار ئەلسەید عەبدولحەکیم ئەلنویمی کرد”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ‘ئەل نوعەیمی’ بانگهێشتنامەی سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی لایەنەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) گەیاندووە بە سەرۆککۆماری سوریا، کە لە 30ی ئەم مانگە تا 12ی کانوونی دووەم لە دوبەی بەڕێوەدەچێت.

ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: محەمەد ئەلقازی