دیمەشق- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، تورکیا خۆی بۆ گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئامادە دەکات، دوای کێبڕکێیەکی توند لە گەڕی یەکەمدا، کە تیایدا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشەنگی رکابەرەکەی کەمال کلیچدارئۆغڵو بوو، بەبێ ئەوەی سەرکەوتوو بێت لە دەستەبەرکردنی دەنگی پێویست بۆ پشتڕاستکردنەوەی سەرکەوتنەکەی لە قۆناغی یەکەمدا.
دوای زیاتر لە 10 هەڵبژاردنی نیشتمانی بەبێ دۆڕان، ئەردۆغان بە جیاوازییەکی کەمەوە لە %50 کۆی یەکی دەنگی پێویست لەدەستدا، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان کە لەلایەن میدیای دەوڵەتەوە لە تورکیا راگەیەندراوە.
تا ئەم ساتە کە ئاژانسی فەرمی “ئەنادۆڵو” بڵاویکردەوە، ئەردۆغانی تەمەن 69 ساڵ، 49.35 دەنگەکانی بەدەستهێناوە، و کلیچدارئۆغڵو 45.0%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەمەش دوای ژماردن و جیاکردنەوەی 98%ی دەنگەکان.
بڕیارە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ یەکەمین جار لە مێژووی وڵاتدا لە 28ی ئایار بەڕێوە بچێت.
لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا کە ژمارەی دانیشتووانی 85 ملیۆن کەسە، ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو لە تورکیا 64 ملیۆن کەسە، کە دەبوو لەم هەڵبژاردنەدا ئەندامانی پەرلەمانەکەیان هەڵبژێرن.
لە میانەی هەڵبژاردنی پێشووی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا کە لە ساڵی 2018 ئەنجامدرا، ئەردۆغان دوای بەدەستهێنانی زیاتر لە سەدا 52.5ی دەنگەکان، لە خولی یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.