پێش یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنەکان.. سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ ئاژانسی ئانادۆڵ تۆمەتبار دەکات بە دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، 14ی ئایاری 2023، پێش یەکلاییکردنەوەی ئەنجامی کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، رەخنەی لە ئاژانسی ئانادۆڵ گرت کە دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی ئەردۆغان کردووە.
ئۆغڵو گوتیشی: “بەگوێرەی ئەو ژمارانەی لەبەردەستماندایە، کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی نوێی تورکیایە”.
پێشتریش ئەمڕۆ کلیپێکی ڤیدیۆیی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تورکیا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا کەسێک دەنگ بە سەرۆک کۆماری ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا دەدات، ئەو مۆرەی کە لە پرۆسەی دەنگدان بەکارهاتووە لەسەر دەیان کاغەزی هەڵبژاردن بەکاریهێناوە.
دەنگدانەکان لە تورکیا لە کاتژمێر پێنج بە کاتی ناوخۆی تورکیا داخران، بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ژماردنەوە و ریزبەندیکردن، کە ڕەنگە تاوەکو درەنگانی ئێوارەی ئەمرۆ بەردەوام بێت، دوای ئەوەش راگەیاندنی فەرمی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکرێت.