سەرەڕای توندکردنی رێکارەکان، لە هەجینی دێرەزوور دوو ئاگرکەوتنەوە روویاندا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی ئایاری 2023، لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی شارۆچکەی هەجین لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا ئاگر لە بەروبوومێکی گەنم کەوتەوە، ئەمەش دووەم ئاگرە کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا کە لە هەجین روودەدات.
پێشتر داموودەزگا و رێکخراو و چالاکوانانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە باکوری رۆهەڵاتی سوریا و رۆژئاوایی کوردستان، هەڵمەتەکانیان بۆ هۆشیارکردنەوە لە ئاگرکەوتنەوە دەستپێکرد، کە زۆربەیان جگەرەکێشانیان کردە ئامانج، کە نابێت جگەرە لە نزیک بەروبوومی گەنم و جۆ فڕێ بدەن.
عەلی ئەسمەر، کە نیشتەجێی شارۆچکەی هیجینە دەلێت: ” بەهۆی دوو ئاگرەکەوە زیانێکی زۆر گەیشتووە بە جوتیارانی شارۆچکەی هەجین، تاوەکو ئێستاش نازانرێت هۆکاری ئەو دوو ئاگرە چیبووە.”
سەرجەم تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شاروچکەی هەجین لە ماوەی 24 رابردوو هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی، هەروەها ژمارەی تەلەفۆنیان بڵاوکردەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی دەستبەجێ لە روودانی هەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە.