ئەمڕۆ روفاتی 100 ئەنفالکراوی بارزانییەکان لەبارزان بەخاک دەسپێردرێن
هەولێر- نۆرس پرێس
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە رووفاتی 100 هاونیشتمانیی ئەنفالکراوی دەڤەری بارزان لە مۆنۆمێنتی بارزان بەخاک بسپێردرێن.
دوێنێ، شەممە، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، روفاتی 100 بارزانی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانی عەرعەرەوە لە باشووری عێراق، گەڕینرانەوە هەرێمە کوردستان و لە لایەن هەریەکە لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و زۆرێک لە بەپرسان و کاربەدەستان و کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، ئامادە بوون.
رۆژی 31-7-1983، گاردی کۆماریی عێراق لە هەڵمەتێکدا هەشت هەزار بارزانی لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانە و هەریر ئەنفال کرد.
دوای ساڵی 2003، رووفاتی 596 بارزانی لە بیابانی عەرعەر دۆزرانەوە و تەرمەکانیان لە دوو کاتی جیاوازدا گەڕێندرانەوە بارزان و لە گۆڕستانی جینۆسایدکراوان بەخاک سپێردران.

ئەنفالی کوردی باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی 1980 و 1988 بەرێوەچوو و تێیدا زیاتر لە 182 هەزار هاونیشتمانی ئەنفالکران و نزیکەی 4500 گوند و شارۆچکەش رووخێندران.
دوێنێ مه‌سعود بارزانی له‌مه‌راسیمی پێشوازیكردن له‌روفاتی 100 ئه‌نفالكراوی بارزانییه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، “راسته كێشه هه‌یه، بونی كێشه سروشتییه، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه چاره‌سه‌ری نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نیازی باش هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، كێشه‌ی نه‌وت و غاز و بودجه و كێشه‌كانی دیكه هه‌موویان شیاوی چاره‌سه‌ركردنن، به‌ڵام به‌تێڕوانینی من كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و مه‌ترسیدار بونی ئه‌و كولتوره‌یه كه ئه‌و تاوانانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت. پێویسته ئه‌و كولتوره ریشه‌كێش بكرێت.”
له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراقه‌وه مه‌سعود بارزانی وتی، “ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا عێراق تێیدایه. له دوای رووخانی رژێم سوود له ده‌رفه‌ته‌كه وه‌رنه‌گیرا و ده‌ستوور به‌لاوه نرا و هۆكاری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرا و مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان كرا، خه‌ڵكی عێراق به گشتیی، ئه‌وه‌نده ئازاریان چێشتووه، شیاوی ئه‌م ژیانه نین، ئێستا تێیدان. ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و به نیازێكی پاك و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی بێت و جارێكی دیكه ئه‌م جۆره كاره‌ساته نه‌بینینه‌وه.”
وتیشی، 39 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ رژێمی به‌عس هه‌شت هه‌زار بارزانی راپێچ كرد بۆ بیابانه‌كانی باشووری عێراق و ئه‌و خه‌ڵكه ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌بوو بارزانی بون. ئه‌مه ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و تاوانانه بوو دژی گه‌لی كوردستان كران، وه‌ك ئه‌نفالكردنی دوازده هه‌زار بارزانی و كیمیایبارانكردن و ئه‌نفالی سه‌رتاسه‌ری كه زۆرێك ناوچه‌ی كوردستانی گرته‌وه و سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار هاووڵاتی زینده‌به‌چاڵ كران.”
مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌شی وت، “تا ئێستا توانراوه ژماره‌یه‌ك له رووفاتی شه‌هیدان بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هێشتا زۆریان ماوه، تا رووفاتی یه‌ك شه‌هیدیش مابێت، ئێمه له هه‌وڵی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.”
بارزانی له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وتی، پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌درێت، تاوانی رێژیم ببێته هۆی دژایه‌تی نێوان گه‌لان، رێژیمه‌كان دێن و ده‌ڕۆن، به‌ڵام برایه‌تی گه‌لان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دادگای تاوانه‌كان و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و تاوانانه‌ی به جینۆساید ناساند، حكومه‌تی عێراقیان پابه‌ند كردووه به گێڕانه‌وه‌ی رووفاته‌كان و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاریان.
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، “چاوه‌ڕوانیمان له هاوپه‌یمانانمان ئه‌وه بوو هاوكارمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له خه‌م و ئازاری كه‌سوكاری شه‌هیدان كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه پێچه‌وانه‌مان بینی. قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌ركێكی یاسایی و ئه‌خلاقی حكومه‌تی عێراقه و هیوادارین به‌و ئه‌ركه هه‌ستێت.”
ئەمڕۆش مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بەبۆنەى ساڵیادی کارەساتى ئەنفالکردنى هەشت هەزار بارزانى رایگەیاند، “لەم یادەدا، جارێکی دیکەش پێداگری لە سەر قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی جێنۆساید و ئەنفال دەکەینەوە، کە دەبێ لەلایەن حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکرێنەوە هەروەک لە دەستووردا هاتووە”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ساڵانێکی زۆرە، وەک زۆر ماددەی دیکەی دەستوور، بابەتی قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکانی دەستی ڕژێمی پێشوو، پشتگوێ خراوە و نابێ چیتر ئەم بابەتە فەرامۆش بکرێت.
سەرۆکى حکومەت دەشڵێت”پێویستە گەلی کوردستان، ئەم تاوانانەیان هەمیشە لە بیر بێت کە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان کراون و جارێکی دیکە، لە ژێر هیچ پاساوێک و بۆ هیچ مەرامێک، نابێت ئامادەبن ئازادی و حوکمڕانی و خۆبەڕێوەبەری خەڵکی کوردستان، بکەنە قوربانی و لە دەستی بدەن”.