“داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی کاروانێکی سوپای عێراقی راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە رێگەی ناسێنەرەکانی نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی کاروانێکی سوپای عێراق لە قەزای دیجلە راگەیاند.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە چەکدارانی ئەو رێکخراوە بۆمبێکی چینراویان بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقاندوەتەوە لە نزیک دوورگەی حزر لە قەزای دیجلە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، تەقینەوەکە بووەتە هۆی لەناوچوونی ئۆتۆمبێلەکە و ئەفسەرێک و سێ ئەندامی کاروانەکەش برینداربوون.
لەم دواییانەدا، دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئۆپەراسیۆنەکانی لە سوریا و عێراق چڕتر کردووەتەوە، سەرەڕای لێپێچینەوە ئەمنییەکانی ئەندامانی ئەو رێکخراوە توندڕەوە.
بەرلە دوو رۆژ رۆژنامەی ئەلکترۆنی “ئەلنەبا” کە نزیکە لەو رێکخراوە، ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی لە سوریا، عێراق، ئەفریقا و ئاسیا بڵاوکردەوە.
لەم ئامارەدا ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە رێکخراوەکە لە عێراق پەسەندی کردووە بۆ 63 ئۆپەراسیۆن بەرزبوونەوە.