گیانلەدەستدانی ژنێکی بەساڵاچوو لە ناو هۆڵێکی دەنگداندا لە شاری تەرابزۆنی تورکیا
دیمەشق- نۆرس پرێس
لە ویلایەتی تەرابزۆنی تورکیا، ژنێکی بەساڵاچوو لە کاتی پڕۆسەی دەنگدان کە ئەمڕۆ لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لەدەستدا.
لە گەڕەکێکی ناوچەی ئاکشابات لە کەنارەکانی باکوری رۆژهەڵاتی دەریای رەش لە شاری تەرابزۆن، ژنێکی بەساڵاچووی تەمەن 75 ساڵ و کەسوکاری لە بنکەی دەنگدانی ژمارە 1093ی شارەکە هاتبوون بۆ دەنگدان.
بەپێی گوتەی چەند میدیایەکی ناوخۆیی، ئەو ژنە بەساڵاچووە ناوی “ئایسل ئولوسۆی”ە، کاتێک چووەتە ژووری دەنگدان بۆ ئەوەی دەنگ بدات، تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی لەلایەن کەسانی دەوروبەریەوە، بەڵام “ئولوسۆی” کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئامادەکردن و دارشتنەوەی: هۆزان زوبەیر