100 پەرلەمانتاری فەرەنسا داوای پاراستنی نێودەوڵەتی رۆژئاوای کوردستان دەکەن لە هەڕەشەی تورکیا
هەولێر- نۆرس پرێس
دوێنێ، شەممە، سەد پەرلەمانتاری فەرەنسا داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ناوچەی دژە فڕین لە باکووری سووریا بسەپێنێت و سیاسەتی ئەردۆگانیان بەرامبەر بە کورد، شەرمەزار کرد.
نوێنەرانی فەرەنسا داواکارییەکی هاوبەشیان واژۆ کردووە تیایدا، “ئەو سیاسەتە جەنگییەیان سەرکۆنە کردووە کە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە کوردەکانی باکووری سووریا پەیڕەو دەکات”.
پەرلەمانتارانی فەرەنسا لە بڵاوکراوەکەیاندا کە زۆریک لە رۆژنامەکانی فەرەنسا بڵاویانکردوەتەوە، رایانگەیاندووە، “لە کاتێکدا رووسیا بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر پوتین، تاوانەکانی جەنگی لە ئۆکرانیا چەندهیندە کردووەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگانیش پلانی هەیە، سەرەڕای هاوهەستی جیهانی، هێرشێکی خوێنڕێژی دیکە لە دژی کورد لە باکووری سووریا ئەنجام بدات”.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرۆکی تورکیا “لە چوارچێوەی ململانێی ئۆکرانیادا پێگەی خۆی وەک ئەندامێکی ناتۆ دەقۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی چێکی سپی لە ناتۆ بە مەبەستی چڕکردنەوەی هێرشەکانی لە باکووری سووریا”.
بەشدار بووان لە واژۆکردنەکەدا پێکهاتبوون لە پەرلەمانتار و سیناتۆرەکانی کۆمۆنیست و سۆسیالیست و ژینگەپارێزان، هەروەها ژمارەیەک لە پارتە ڕاستڕەوەکان و پارتی کۆماری سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن.
پەرلەمانتاران داوایان لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کردووە “پاراستنی چالاکوانان و کۆمەڵە کوردەکان کە لەسەر خاکی ئەوروپا ئامادەن مسۆگەر بکەن”.
ههروهها جهختیان لهوە کردەوە کە لەسهر حكومهتهكهیانەکەیان پێویستە، داواكارییهك پێشكهش به ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتووهكان بکات “بۆ سهپاندنی ناوچهی دژهفڕین له باكووری سووریا و پاراستنی نێودهوڵهتی بۆ كورد له سووریا دابین بکرێت، ههروهها دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ بەڕێوبەری خۆسەر مسۆگەر بکرێت”