کەشناسی سوریا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشناسی سوریا پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەکات،  بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی وڵات، کە دەگاتە تێکڕای پلە بەرزەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکاندا.

کەشناسی رایگەیاندووە کە کەشوهەوا بەهارە و مامناوەند دەبێت، لە نێوان روون و نیمچە هەورە بە گشتی.

ئاراستەی با لە رۆژئاواوە بۆ باکووری رۆژئاوا دەبێت، مامناوەند دەبێت، لەگەڵ بارانێکی چالاک، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتدا کە خێراییەکەی لە کاتژمێرێکدا 50 کیلۆمەتر تێدەپەڕێنێت، خۆڵ لەو ناوچانە بەرزدەکاتەوە، هەروەها جوڵەی شەپۆلەکانی دەریا نزم دەبێت.

زانایانی کەشناسی هۆشدارییاندا لە دروستبوونی تەم لە هەندێک ناوچەی ناوخۆیی، هەروەها خۆڵبارین لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەمەد