لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکاندا.. کونسوڵخانەی سعودییە لە تورکیا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیانی
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ ئێوارەی شەممە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، کونسوڵخانەی سعوودییە لە ئەستەنبوڵ هۆشداری دایە هاووڵاتیانی نیشتەجێ و سەردانکەرانی شارە گەشتیارییەکە لە قەدەغەی هاتوچۆ.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکرد بۆ هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆککۆماری تورکیا و ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا لە بیست و هەشتەمین خولی خۆیدا.
کونسوڵخانەی سعودییە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە “پێشنیار دەکەن بۆ هەموو لایەک، لەکاتی چوونە دەرەوە یان گەڕاندا، گرنگە کە ناسنامەیان پێبێت، هەروەها دوورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان و دوورکەوتنەوە لە بنکەکانی دەنگدان.”
کونسوڵخانەکە ئاماژەی بە ژمارە فریاگوزاریەکانی کردووە و رایگەیاندووە، لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاودا ئامادەیە پەیوەندییەکانی هاووڵاتیانی وەربگرێت.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە مێژووی خۆیدا سەرنجراکێشترین هەڵبژاردنە و کێبڕکێ و ململانێی توندی لە نێوان ئەردۆغان و کیلیچدارئۆغلۆی نەیاریدا چڕتردەبێتەوە، بەتایبەتی کە پێدەچێت کیلیچدارئۆغلۆ بە جیاوازییەکی کەم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەپێی بنکەکانی دەنگدان.