
ئاسایش کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه گه‌ره‌نتیكه‌ره‌كان به به‌رپرسیار ده‌زانێت له په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئاسایش له رۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه گه‌ره‌نتیكه‌ره‌كانی ئاگربڕی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له گرژییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له رۆژئاوای كوردستان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌واری باكوری حه‌سه‌كه قوربانی سیڤیلی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، گونده‌كانی ته‌لته‌مر تۆپبارانی چڕكراون و به‌هۆیه‌وه حه‌وت سیڤیل كه منداڵ و به ساڵاچوانی تێدایه، برینداربون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاسایش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی گه‌ره‌نتیكه‌ره‌كانی (ئه‌مه‌ریكاو روسیا)ـی به به‌رپرسیار زانیوه له په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كان.
باس له‌وه‌شكراوه، بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه گه‌ره‌نتیكه‌ره‌كان و نه‌بونی هیچ به‌رپه‌رچێك، توركیا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بدات به ده‌ستدرێژییه‌كان.