لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: پرۆژەیاسای بودجەی 2023 ئامادەیە بۆ دەنگدان

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا پرۆژەیاسای بودجەی 2023 ئامادەیە بۆ دەنگدان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی دارایی بڵاویکردەوە، بەردەوام دەبن لە بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە لەدوای ئەوەی کە پەسەند دەکرێت بەگوێرەی چوارچێوە یاساییەکان، تاوەکو ئەنجامێکی هەبێت کە لەگەڵ خواستەکانی گەلی عێراقدا بگونجێت، بەو پێیەی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دەبێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لیژنەی تایبەت بە دیراسەکردنی بڕگەکان و خوێندنەوەی دەقە یاساییەکانی ناو بودجە و خستنەڕوی دیدگا و بیرۆکەیان تەواو کردوە،ئەویش بەمەبەستی بەدەستهێنانی زۆرترین داهاتی گەنجینەی گشتی بۆ وڵات، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر تەرخانکردنی یاسای کرێی ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی ڕێگاوبان و پردەکان، دابەشکردنی بڕە پارەکان بەپێی دەسەڵاتی خەرجکردن، خەمڵاندنی داهاتەکان.

 هەروەها جەختکردنەوە لەسەر گرنگی هەنگاونان بەرەو پاڵپشتی کەرتی تایبەت و هاندانی پیشەسازیەکان و کاری نیشتیمانی بۆ دامەزراندنی هێزی مرۆیی و نەهێشتنی بێکاری لە ڕێگەی پەرەپێدانی بڕگە و دەقەکان کە پشتگیری بەرهەمی نیشتمانی دەکەن لە چوارچێوەی بودجەدا.

لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە لەو بڕە پارەیە کراوە کە بۆ خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی کاڵا و بەرنامە تایبەتەکان و کرێی هاوردەکردنی کارەبا، ئاو، غاز و هەروەها تەرخانکردنی بەرنامەی خۆراکی قوتابخانەکان تەرخانکراوە، کە بە شێوەیەکی زانستی گفتوگۆیان لەسەر کردووە.

ئەندامانی لیژنەکە بۆچونەکانیان دەربڕی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە گەیشتنە ئامانجی بودجە، هەروەها میوانداری ئەو کەسانەش کراوە کە پەیوەندیدارن بەرەشنوسەکەوە هەیە.