لە سنووری نێوان عێراق و ئێران بومەلەرزەیەک ڕوویدا

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک لە سنووری نێوان عێراق  و ئێران ڕوویدا، لە ژمارەیەک شاری هەرێمی کوردستانیشەوە هەست بەو بومەلەرزەیە کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی ڕێختەر ڕوویدا، ئەمە بەپێی ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەمەریکی کە پشتڕاستی کردووەتە لە دروستـبوونی ئەو بومەلەرزەیە.

هەروەها ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەمەریکی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەوی ڕوویداوە.

خەڵکی قەزای کەلاری سنووری ئیدارەی گەرمیانی سەر بەپارێزگای سلێمانی هەستیان بەو بوومەلەرزەیە کردووە و ئاشکرای دەکەن کە بوومەلەرزەکە بەهێز بووە.