نێوەندگیری ئەمریکا بۆ کردنەوەی دەروازەی پێشخابور-سێماڵکا

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی ئەمریکی کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا کاردەکات، ئەمڕۆ شەممە، 13ی ئایاری 2023 بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کەشوهەوای خولی دووەمی نێوەندگیری ئەمریکی لە نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ کردنەوەی دەروازەی پێشخابور-سێماڵکا بە ئەرێنی وەسکرد.

نێوەندگیری ئەمریکی بۆ کردنەوەی دەروازەکە شکستی هێنا، هاوکات ئیدارەی دەروازەی پێشخابور لە هەرێمی کوردستان، رێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکانی ئاگاداری کردەوە لە داخستنی دەروازەکە.

لە یەکەم پێشهاتی ئەرێنی دوای داخستنی دەروازەکە، ئیدارەی دەروازەی سێماڵکا درەنگانی شەوی هەینی رایگەیاند “ئەو خاوەن ئیقامە ئەوروپییانەی کە بە مەبەستی سەردانکردن چوونەتە رۆژئاوای کوردستان، دەتوانن بەبێ هیچ ماوەیەکی دیاریکراو بگەڕێنەوە”.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وەک خۆی باسی کردووە، گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو نێوەندگیرییە، کە بە دوای “چارەسەرێکی ریشەیی دەگەڕێت.