روفاتی 100 بارزانی جینۆسایدكراو هێنرانهوه ههرێمی كوردستان
سلێمانی- نۆرس پرێس
ئێوارهی ئهمڕۆ به ئامادهبونی كهسوكاری ئهنفالكراوان و بهرپرسانی حكومی و حیزبی، روفاتی 100 ئهنفالكراوی بارزانی گهڕێندرانهوه ههرێمی كوردستان.
له مهراسیمهكهدا جێنین پلاسخارت، نێردهی تایبهتی نهتهوهیهكگرتوهكان له عێراق و ژمارهیهك بهرپرسی دیكهی عێراقی ئامادهبون، بڕیاریشه سبهێنی روفاتهكان لە بارزان بە خاکبسپێردرێن.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان ئاشكرایكرد، ئهو روفاتانه لە بیابانی عەرعەر-ی سەر بە پارێزگای موسەنا دۆزراونەتەوەو پرۆسەکە 14 رۆژی خایاندوە تا بەشێوەی زانستی گواستراونەتەوە بەغدا بۆ ئەوەی رێکارە پزیشکی و یاساییەکانیان تەواوبکرێن.
بهپێی بهدواداچونهكان دەرکەوتوە لەلایەن رژێمی بەعسهوه ئهو هاوڵاتیانیانه گولـلەبارانکراون و بە شۆفڵ خۆڵ بەسەر تەرمەکانیاندا کراوه.
دەزگا تایبەتمەندەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق، لە 15ی شوباتی 2022 گەیشتنە شوێنی گۆڕە بە کۆمەڵەکە لە پارێزگای موسەنا لە ناوچەی (عەفاییق) كه ناوچەیەکی بیابانی دورە دەستە لە نزیک سنورەکانی کوێت و سعودیە.
جینۆسایدی بارزانییەکان لەلایەن رژێمی بەعس، لە 31ی تەموزی 1983 بە چەند قۆناغێک دەستیپێکرد و زیاتر لە هەشت هەزار پیاو و گەنجی بارزانییەکان جینۆساید کران.
لەکاتی خۆیدا رژێمی بەعس ئامادەنەبو هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە دەربخات، دوای روخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، دەرکەوت بارزانییەکان بە فەرمانی سەدام حوسێن ئەنفالکراون و لە بیابانەکانی باشوری عێراق لە گۆڕی بە کۆمەڵدا نێژراون.
لە ساڵی 2004دا، 513 روفاتی ئەنفالکراوانی بارزانییەکان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی پارێزگای موسەنا دۆزرانەوەو لە ساڵی 2005 لە رێوڕەسمێکدا هێنرانهوه.
بۆ جاری دوەمیش، لە ساڵی 2011دا لە گۆڕێکی بە کۆمەڵی بیابانەکانی باشوری عێراق، روفاتی 93 پیاو و گەنجی بارزانی تر دۆزرانەوە.