بەرپرسێکی ئەمەریکی هۆشداری دەدات لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان کوردانی سوریا وعێراق

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕو هەینی بەرپرسێکی ئەمەریکی کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و عێراق کاردەکات، هۆشداریدا لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان کوردانی سوریا و عێراق، ئەمەش دوای ڕۆژێک لە داخستنی دەروازەی سنوری نێوان ئەو دوو لایەنە.

دوێنێ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی دەروازەی  پێشخابور جموجۆڵی بازرگانی و مرۆیی لەگەڵ سوریا ڕاگرت، هەروەها مۆڵەتی یەک هەفتەش بە خاوەن ئیقامە ئەوروپیەکان دا  کە سوریا بەجێبهێڵن.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە، کە داوایکرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، لە هەوڵێکدا بۆ کردنەوەی دەروازەکە پەیوەندی لەگەڵ لایەنی عێراقی و سوریدا کردووە، بەڵام هەوڵەکانی شکستی هێنا، هۆشداریدا لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان کوردەکانی سوریا  و عێراق.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە ئاماژەی بەوەدا کە داخستنی ئێستا جیاوازە لە جارەکانی پێشوو و ئەگەر دۆخەکە بە خێرایی چارەسەر نەکرێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ کارەسات لە نێوان هەردوو لایەن و گەیشتن بە ئاستێکی مەترسیدار.

بەرێوەبەرایەتی دەروازەی سێماڵکای سوریا، درەنگانی دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند، دەروازەکە لە لای ئەوانەوە کراوەیە، بەو پێیەی دەروازەیەکی مرۆییە.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دووبارە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەو دوو لایەنە، سەرەڕای شکستی هەوڵەکانی نێوەندگیری دوێنێ.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: هۆشەنگ حەسەن / زانا عەلی