لە قامیشلۆ نرخی گوشتی سوور لە بەرزبوونەوەدایە، چاودێری بازرگانیش بە ئەرکەکانیان هەڵناسن
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئێستا نرخی گۆشتی سوور لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە، پێشێلکردنی نرخێکە کە زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر لەلایەن بەرێوبەرایەتی خۆسەرەوە دیاریکرابوو، ئەمەش لەکاتێکدایە کە زنجیرەی دابینکردنی تەواوەتی لە بازاڕدا نەبووە.
نرخی گۆشت بۆ هەر کیلۆیەک، گەیشتووەتە زیاتر لە 75 هەزار لیرەی سوریی و لە هەندێک لە دوکانەکانی گۆشتفرۆشتن نزیکەی 80 هەزارە.
بەرێوبەرایەتی خۆسەر، نرخی گۆشتی سوری بە 50 هەزار لیرە دیاریکردووە کە ئەمەش بەرزترین نرخە، لەڕێگەی فەرمانێکەوە کە لە 29ی ئازاری رابردوودا بڵاویکردەوە، بە سزای سەرپێچیکردن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولڕەحیم ئەحمەد، گۆشتفرۆشێکە لە بازاڕی شارەکە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئێمە گۆشت لە عەلوەی ئاژەڵان بە نرخێکی زۆر بەرز دەکڕین، بۆیە دەبێت بە 70 هەزار لیرە بیفرۆشین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “نرخەکان بەپێی ئەو فەرمانەی پێشتر باسمان کرد لەگەڵ ئێمەدا ناگونجێت، ئەگەرنا زەرەرمەند دەبین”.
جموجۆڵی کڕینی گۆشت بە ڕوونی لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گلەیی دانیشتوان هەیە و داوای کۆنترۆڵکردنی نرخەکان دەکەن.