هۆشداری له ته‌شه‌نه‌كردنی قه‌یرانی سیاسی و هه‌ڵایسانی ئاشوب ده‌درێت
سلێمانی-نۆرس پرێس
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی لایه‌نگرانی سه‌در، ورده ورده كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق
ده‌رده‌كه‌وێت و لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كانی سه‌دریش، كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به پێكهاته‌ی شیعه‌ن، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانی سه‌درییه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، كه ئه‌ندازیاری دروستكردنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی-یه بۆ ركابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئاماژه‌یكرد به خراپی دۆخی عێراق و هۆشداریدا له‌وه‌ی پێشهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بچنه پێشه‌وه چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌سته‌م بێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی، “دۆخی عێراق، سه‌رجه‌م گریمانه خراپه‌كانی تێپه‌ڕاندوه”و دانیشتن و گفتوگۆكردنی به پێویست زانی.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا، دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی هه‌ڵپه‌ساردو داواشی له مسته‌فا كازمی كرد رێكاره‌كانی پاراستنی دامه‌زراوه‌كان و خۆپیشانده‌ران بگرێته‌به‌ر.
حه‌لبوسی داواشیكرد، له زوترین كاتدا دیدارێكی نیشتمانی رێكبخرێت.
له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی-ش ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی داوایكرد، رێ له ئاشوب بگیرێت و دیدارێكی نیشتمانی به‌په‌له رێكبخرێت.
مارك بریسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، له تویتێكدا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه له گرژبونی دۆخی عێراق وتی، “هانی هه‌مولایه‌ك ده‌ده‌م دان به خۆیاندا بگرن.”
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری سه‌در، دژ به هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، كه زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له خۆده‌گرێت جگه له ره‌وتی سه‌در، له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردو دواتر به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز رۆشتن و له ئێستادا له ناو بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندان.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا 60 برینداری خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ر “ده‌ستدرێژییه‌ك”ی خسته ئه‌ستۆی كوتله سیاسییه‌كان.